بەڕازیل پاداشتێکی خەیاڵی بۆ بردنەوەی مۆندیال تەرخان دەکات

​فیدراسیۆنی تۆپی پێی بەڕازیل، پاداشتێکی دارایی گەورەی بۆ یاریزانانی هەڵبژاردەی سامبا دیاری کردووە لە ئەگەری بەدەستهێنانی نازناوی مۆندیالی داهاتوو.


​بەپێی ڕاپۆرتێکی ڕۆژنامەی Estadaoـی بەڕازیلی، فیدراسیۆنی وڵاتەکە ڕێککەوتووە لەسەر ئەوەی بڕی 1$ ملیۆن دۆلار وەک پاداشت ببەخشێتە هەر یاریزانێکی هەڵبژاردەکە، ئەمەش لە کاتێکدایە ئەگەر بتوانن نازناوی جامی جیهانی بەدەستبهێنن.


​لە بەشێکی تری ڕاپۆرتەکەدا هاتووە کە شەش یاریزانی دیاری هەڵبژاردەکە، کە پێکهاتوون لە (ڤینیسیۆس جۆنیۆر، ئەلیسۆن بیکەر، دانیلۆ، مارکینیۆس، کاسێمیرۆ و برۆنۆ گیمارایش)، ئەرکی نوێنەرایەتیکردنی یاریزانانیان گرتووەتە ئەستۆ. ئەم یاریزانانە پێشڕەوی گفتوگۆ و دانوستانەکانیان لەگەڵ فیدراسیۆنی تۆپی پێی بەڕازیل کردووە بۆ ئەوەی لەسەر ئەم بڕە پارەیە ڕێکبکەون و مافی دارایی تەواوی یاریزانەکان مسۆگەر بکەن.

​ئەم هەنگاوەی فیدراسیۆنی بەڕازیل وەک هاندەرێکی بەهێز بۆ یاریزانەکان دەبینرێت، تاوەکو دوای ساڵانێکی زۆر دابڕان، جارێکی تر نازناوی مۆندیال بۆ وڵاتەکەیان بگەڕێننەوە.



PM:06:29:31/03/2026