لە کۆتا یاری پاشکۆی کیشوەرەکان بۆ گەیشتن بە مۆندیالی2026 عێراق لە مەکسیک توانی 2-1لە بۆلیڤیا بباتەوەو راستەوخۆ گەیشتە مۆندیال.
دوو گۆڵی عێراق عەلی حمادی و ئەیمەن حسێن لەخولەکەکانی 10-53تۆماریان کرد.
گۆڵەکەی بۆلیڤیا پانیاگوا لەخولەکی38تۆماریکرد.
عێراق لەگروپی نۆیەمە لەگەڵ هەڵبژاردەکانی فەرەنساو سەنیگال و نەرویج یاری دەکات.
ئەمە دووەمجارە لە مێژوودا عێراق دەگاتە مۆندیال دوای مۆندیالی1986.