راهێنەری عێراق هۆکاری گەیشتنیان بە مۆندیال ئاشکرادەکات

لە کۆتا یاری پاشکۆی کیشوەرەکان بۆ گەیشتن بە مۆندیالی2026 عێراق لە مەکسیک توانی 2-1لە بۆلیڤیا بباتەوەو راستەوخۆ گەیشتە مۆندیال.


دوو گۆڵی عێراق عەلی حمادی و ئەیمەن حسێن لەخولەکەکانی 10-53تۆماریان کرد.


 
گراهام ئارنۆڵد راهێنەری ئوسترالی عێراق لەسەر گەیشتنی هەڵبژاردەکە بۆ مۆندیال وتی:
​من زۆر دڵخۆشم کە گەلی عێراقم دڵخۆش کرد.
​ئەمڕۆ زیاتر لە 46 ملیۆن عێراقی بەهۆی سەرکەوتن بۆ مۆندیال دڵخۆشن،​زۆر خۆشحاڵم کە دەبینم لەناو هەموو ئەو بارودۆخانەی ئەمڕۆ لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا ڕوودەدەن، ئەوان ئاهەنگ دەگێڕن.

لەکۆتایدا گراهام ئارنۆڵد وتی:
​سوپاسی یاریزانەکان دەکەم؛ ئەوان هەموو شتێکیان پێشکەش کرد.
​ئەوان عەقڵیەتی سەرکەوتنی عێراقییان نیشان دا .

عێراق لەگروپی نۆیەمە لەگەڵ هەڵبژاردەکانی فەرەنساو سەنیگال و نەرویج یاری دەکات.


ئەمە دووەمجارە لە مێژوودا عێراق دەگاتە مۆندیال دوای مۆندیالی1986.






AM:08:45:01/04/2026