پێشمەرگە جەنگاوەرەکان گەیشتنە چوار گۆشەی زێڕین

یەکێتی تۆپی سەرمێزی سلێمانی - عێڕاق ، بە بەشداری هەشت یانەی سنورەکەی و لە نێو هۆڵی یانەی ئاشتی خولی تۆپی سەرمێزی پێشکەوتوانی کوڕانی دەستپێکردوو تێیداو دوای بەشدارییان ، تیمی تۆپی سەرمێزی یانەی پێشمەرگە توانیان بگەنە یارییەکانی قۆناغی چوارگۆشەی زێڕینی خولەکە .

سەبارەت بەبەشداری تیمەکەیان هەردی ئەحمەد ڕاهێنەری تیمی تۆپی سەرمێزی یانەی پێشمەرگە ئاماژەی بەوەدا کە دوای دابڕانیان بۆ چەند وەرزێک خۆش بەختانەو بە پاڵپشتی بەڕێز حاکم مەحمود ئەحمەد موڕاد ، جێگری سەرۆکی یانەکەمان توانیمان ناوی پێشمەرگە بگێڕینەوە نێو کێبڕکێکان ، هەردی ووتیشی بە ئاستێکی بەرزی خۆنەویستانە یاریزانانمان توانیان بە دوو سەرکەوتن خۆیان بگەیەنە یارییەکانی قۆناغی چوار گۆشەی زێڕین .

ناوبراو سوپاسی تایبەتی هەریەک لە یاریزانان ، ڕەنجە ڕەووف ، کۆچەر  فواد ، ئەرین داناو نەسیم نەهرۆی کرد کە خۆبەخشانە بە ئاستێکی بەرز لە یارییەکان دەرکەوتن و دوو سەرکەوتنی گرنگیان بەدەست هێنا .



راگەیاندنی پێشمەرگە



PM:08:55:03/04/2026