دڵەڕاوکێ لە ژووری جلگۆڕینی بەرشەلۆنە پێش ڕووبەڕووبوونەوەی ئەتلەتیکۆ!

راپۆرتە ڕۆژنامەوانییەکانی کەتەلۆنیا ئاماژەیان بەوە کردووە کە ژووری جلگۆڕینی بارسێلۆنا تووشی جۆرێک لە گرژی بووە، سەرەڕای سەرکەوتنی ئەم دواییەیان لە خولی ئیسپانیا بەرامبەر ئەتلەتیکۆ مەدرید.

بەگوێرەی ڕۆژنامەی سپۆرت، یارییەکە وای لە زۆرێک لە یاریزانان کردووە نیگەران بن سەبارەت بە یاری داهاتووی قۆناغی چارەکی کۆتایی خولی پاڵەوانەکانی ئەوروپا لە نێوان هەردوو تیپەکەدا.

ڕاپۆرتەکە ئاماژە بەوە دەکات کە یاریزانانی بارسێلۆنا بە توندی سەرسام بوون بە هێز و توانای هێرشبەریی تیپەکەی دیێگۆ سیمیۆنی لە کاتی یارییەکەی خولدا.

لە ناو ژووری جلگۆڕیندا، ئەو بڕوایە هەیە کە ئەتلەتیکۆ مەدرید بە ئەنقەست ئاستی جەستەیی یارییەکەی بەرزکردووەتەوە وەک ئامادەکارییەک بۆ یارییە ئەوروپییەکە.

هەروەها یاریزانانی بارسێلۆنا نیگەرانن لەوەی یارییەکە بگۆڕێت بۆ شەڕێکی جەستەیی ئەگەر ناوبژیوان پابەند نەبێت بە چاودێرییەکی توند.




PM:07:36:05/04/2026