فیدراسیۆنی تۆپی پێی عێراق لە گفتوگۆی پێشکەوتوودایە لەگەڵ پۆرتوگال و میسر
فیدراسیۆنی تۆپی پێی عێراق لە گفتوگۆی چڕوپڕدایە لەگەڵ هەردوو وڵاتی پورتوگال و میسر بۆ ئەنجامدانی 2 یاری دۆستانە وەک ئامادەکاری بۆ مۆندیال.
ئەمە لە کاتێکدایە کە یارییە دۆستانەکەی بەرامبەر ئیسپانیا یەکلاکراوەتەوە و دەبێتە یەکەم تاقیکردنەوەی هەڵبژاردەی عێراق پێش دەستپێکردنی یارییەکانی مۆندیالی 2026.