بەپێی ڕاپۆرتێکی Okdiario، یانەی ڕیال مەدرید لە ئێستادا لە بارودۆخێکی تایبەتدایە، هەرچەندە تیپەکە لە ڕکابەرییەکانی لالیگا تا ڕادەیەک دوورکەوتووەتەوە، بەڵام لە ناوخۆی یانەکەدا دۆخی "ئامادەباشی تەواو" ڕاگەیەندراوە. مێژوو سەلماندوویەتی کاتێک بارودۆخەکە بۆ شاهانەییەکان ئاڵۆز دەبێت، "کیشوەرە پیرەکە" و شەوانی چامپیۆنزلیگ دەبنە فریادڕەس و ڕیال مەدریدی ڕاستەقینە دەردەکەوێت.
لە ناو ژووری جلگۆڕینی یانەکەدا، یاریزانان هەموو ئەو ڕەخنانەی لەم دواییانەدا ئاڕاستەیان کراوە کردوویانە بە پاڵنەر. تەنها یەک بیرۆکە زاڵە بەسەر مێشکیاندا: "وەڵامدانەوەی هەموو ڕەخنەکان لە نێو یاریگادا".
تەواوی سەرنجی یاریزانانی ڕیال مەدرید لە ئێستادا لەسەر ڕووبەڕووبوونەوەی یەکلاکەرەوەی ڕۆژی سێشەممەیە بەرامبەر بایرن میونشن لە یاریگای سانتیاگۆ بێرنابیۆ.
ئەوان بە تەواوی ئەوەی لە یاری مایۆرکا ڕوویداویان فەرامۆش کردووە و تەنها بیر لە بردنەوە و مانەوە لە چامپیۆنزلیگ دەکەنەوە.
ستافی تەکنیکی و یاریزانان باش دەزانن کە لە شەوێکی وەک سێشەممەدا، هاندەران لە بێرنابیۆ جیاوازی دروست دەکەن. بڕیار وایە یاریگاکە بە تەواوی پڕ بێت، یاریزانانیش بەڵێنیانداوە هەموو توانایەکی خۆیان بەکاربهێنن بۆ ئەوەی نازناوە دڵخوازەکەیان بەدەستبهێنن و بگەنە یاری کۆتایی.