ئەو یارییانەی بنزیما بەهۆی پێکانەوە تێیاندا بەشدار نەبووە

کەریم بنزیمای ئەستێرەی فەڕەنسی و هێرشبەری یانەی هیلال، لە دوایین یاری یانەکەی بەرامبەر تەعاون لە خولی پیشەگەری سعوودی بەشدار نەبوو، ئەمەش دوای ئەوەی بەپێی ڕاپۆرتە ڕۆژنامەوانییەکان هەستی بە ئازار کردووە لە پەنجەی پێیدا.

بەوپێیەش، ژمارەی ئەو یارییانەی کە هێرشبەرە فەڕەنسییەکە لە دوای پەیوەندیکردنی بە یانەی هیلالەوە بەهۆی پێکانەوە تێیاندا بەشدار نەبووە، گەیشتە 3 یاری کە بەم شێوەیەن:
❌ تەعاون (24 فێبروار 2026)
❌ شەباب (27 فێبروار 2026)
❌ تەعاون (4 ئەپریل 2026)




PM:12:00:06/04/2026