دەستکەوتەکانی بەرشەلۆنە لە ئەگەری گەیشتن بە پێش کۆتایی چامپیۆنزلیگ

بەرشەلۆنە خۆی بۆ ڕووبەڕووبوونەوەیەکی یەکلاکەرەوە لە خولی پاڵەوانەکانی ئەوروپا بەرامبەر ئەتلەتیکۆ مەدرید ئامادە دەکات، کە وەک یارییەکی چارەنووسساز بۆ وەرزی ئەمساڵی یانە کەتەلۆنییەکە دەبینرێت.


جگە لە لایەنە وەرزشییەکە، ئەم یارییە گرنگییەکی ئابووری بەرچاوی هەیە. یانەکە بەردەوامە لە زیادکردنی دەستکەوتە داراییەکانی لەم وەرزەی چامپیۆنزلیگدا، دوای ئەوەی تا ئێستا نزیکەی 64.5 ملیۆن یۆرۆی لە بەشداریکردن و ئەنجامەکانی مسۆگەر کردووە.


ئەم بڕە پارەیە پێکدێت لە 18.6 ملیۆن یۆرۆ بۆ تەنها بەشداریکردن، و 11.2 ملیۆن یۆرۆ بەهۆی ئەنجامەکانی لە قۆناغی خولدا، سەرەڕای پاداشتەکانی سەرکەوتن و گەیشتن بە قۆناغە یەکلاکەرەوەکان.

 داهاتە داراییەکان لەگەڵ هەر هەنگاوێکی پێشڕەوی لە پاڵەوانێتییەکەدا زیاتر دەبن،بە جۆرێک گەیشتن بە نیوەی کۆتایی 15 ملیۆن یۆرۆی دیکە دەخاتە سەر هەژماری یانەکە، و کۆی گشتی داهاتە سەرەتاییەکانی بۆ 79.5 ملیۆن یۆرۆ بەرز دەکاتەوە.





AM:10:58:08/04/2026