بەگوێرەی ڕاپۆرتێکی ڕۆژنامەی مۆندۆ دیپۆرتیڤۆی ئیسپانی، یەکێتیی تۆپی پێی ئەوروپا (UEFA) لە لێواری دەرکردنی بڕیارێکی تونددایە دژی ناوبژیوانی ڕۆمانی، ئیستڤان کۆڤاکس.
ڕاپۆرتەکە ئاماژە بەوە دەکات کە ئەگەری هەیە ئەم ناوبژیوانە بۆ کۆتایی ئەم وەرزە لە بەڕێوەبردنی تەواوی یارییەکانی خولە ئەوروپییەکان بەدوور بگیرێت.
ئەم هەنگاوەی یوفا دوای پرۆسەیەکی وردی هەڵسەنگاندن دێت بۆ ئاست و بڕیارەکانی ناوبراو لە یارییەکانی ڕابردووی ئەم وەرزەدا، کە بووەتە جێی سەرنجی لێژنەی ناوبژیوانان بە تایبەت یاری بەرشەلۆنەو ئاتلەتیکۆمەدرید.