لامین یامال: کارەکە هێشتا کۆتایی نەهاتووە

لاوە بەهرەمەندەکەی بارسا، لامین یامال، پەیامێکی ئاراستەی هاندەرانی یانەکەی کرد و ڕایگەیاند: "هاندەران، هێشتا هیچ شتێک تەواو نەبووە.

لامین دەڵێت" لە یاری گەڕانەوەدا هەموو هەوڵێکی خۆمان دەدەین و هەموو شتێک پێشکەش دەکەین. ئێمە هەمیشە یەکگرتووین."

ئەم قسانەی لامین دوای ئەوەی دێت کە شەوی رابردوو یانەکەی 2-0بە یانەی ئاتلەتیکۆمەدرید لە یاری چوونی چامپیۆنسلیگ دۆڕا.




PM:01:05:09/04/2026