لیڤاندۆڤسکی لە بڕیارێکی ڕاهێنەرەکەی تووڕەیە و هەست بە بێزاری دەکات

ڕۆژنامەی SPORTی ئیسپانی بڵاویکردەوە، ڕۆبێرت لیڤاندۆڤسکی هێرشبەری یانەی بارسێلۆنا بەهۆی گۆڕینی لە یارییەکەی دوێنێ شەودا لە نێوان هەردوو گێمەکەدا، تووشی بێزارییەکی زۆر بووە.

​بەگوێرەی سەرچاوەکان، ئەم ئەستێرە پۆڵەندییە پێی وایە کە بەم بڕیارە کراوەتە "قوربانی" و بەرپرسیارێتی نەتوانینی تیپەکە بۆ گۆڵکردن لە گێمی یەکەمدا خراوەتە ئەستۆی ئەو.

 لیڤاندۆڤسکی لەو بڕوایەدایە کە ئەگەر لە گێمی دووەمدا لەناو یاریگادا بمایەتەوە، دەیتوانی هاوکاری هاوڕێکانی بکات و ئەنجامەکە بگۆڕێت، نەک لە پشووی نێوان هەردوو گێمدا ڕاستەوخۆ دابنیشێنرێت.




PM:06:57:09/04/2026