ئیتاڵیا لەگەیشتن بە مۆندیال بێهیوا دەکرێت

بە پێی زانیاری میدیاکانی ئیتاڵیا،هەر وڵاتێک کە بکشێتەوە، لە مۆندیالی ٢٠٢٦ ،فیفا دەتوانێت جێگەی پڕ بکاتەوە لەو کیشوەرەی کە کشاوەتەوە نەک کیشوەرێکی تر.

لەئێستادا ئەگەر ئێران ڕەتیبکاتەوە گەشت بۆ ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا بکات، ئەوا ئەگەری زۆرە جێگرەوەکەی هەر لە کیشوەری ئاسیا بێت نەک کیشوەرێکی تر.

بەپێی ماددەی ٦ لە ڕێساکانی مۆندیال، ئەگەر هەڵبژاردەیەک بکشێتەوە، فیفا خاوەنی دەسەڵاتی تەواوە بۆ دیاریکردنی جێگرەوەیەک.

​ لەبەر ئەوەی عێراق بە فەرمی لە ٣١ی ئازاری ٢٠٢٦ دوای سەرکەوتنی بەسەر بۆلیڤیا گەیشتنی خۆی بە مۆندیال مسۆگەر کرد، لە ئێستادا ئیمارات بە بەهێزترین بەربژێر دادەنرێت بۆ گرتنەبەری شوێنی ئێران، چونکە بەرزترین ڕیزبەندی هەیە لە نێوان ئەو تیمە ئاسیاییانەی کە هێشتا نەکەوتوونەتە ناو تیروپشکەکەوە.

کشانەوەی هەر وڵاتێک سزای دارایی قورسی بەدوادا دێت کە لەوانەیە بگاتە ٥٠٠,٠٠٠ فرانکی سویسری، جگە لە ئەگەری بێبەشکردنی ئەو وڵاتە لە بەشداریکردن لە مۆندیالەکانی داهاتوو.




PM:07:57:10/04/2026