ئەفسانەیەکی باین میونخ هۆشداری دەدات لە یاری گەڕانەوە بەرامبەر ڕیاڵ مەدرید

کارل هاینز ڕۆمینیگە، ئەفسانەی یانەی بایرن میونخ، داوای وریایی دەکات پێش یاری گەڕانەوەی قۆناغی 8ی خولی پاڵەوانەکانی ئەوروپا بەرامبەر ڕیاڵ مەدرید کە بڕیارە چوارشەممەی داهاتوو ئەنجام بدرێت، سەرەڕای ئەوەی لە یاری چووندا لە یاریگای سانتیاگۆ بێرنابیۆ بە ئەنجامی 2-1 سەرکەوتنیان بەدەستهێناوە.


بەڕێوەبەری جێبەجێکاری پێشووی باین میونخ هۆشداری دا لە متمانەی زۆر پێش یارییە یەکلاکەرەوەکەی میونخ و جەختی کردەوە کە یارییەکە هێشتا کۆتایی نەهاتووە.

ڕۆمینیگە وتی: "نابێت ئەو هەڵەیە بکەین کە ڕێگە بدەین دڵخۆشییەکی لەڕادەبەدەر دروست ببێت. لە ئێستادا هەست بە دەنگۆ و جۆش و خڕۆشێکی زۆر دەکەم، بە ڕاستی ئەوەم بەدڵ نییە."

هەروەها وتی: "ڕیاڵ مەدرید زیاتر لە جارێک لە لێرە لە میونخ کێشەی بۆ دروست کردووین."




PM:02:26:11/04/2026