لویس فیگۆ، ئەستێرەی پێشووی تۆپی پێ، لە لێدوانێکی نوێدا سەبارەت بە ڕووبەڕووبوونەوەی چاوەڕوانکراوی نێوان ڕیاڵ مەدرید و بایەرن میونشن ڕایگەیاند، کە ئەرکی یانە مەدریدییەکە ئاسان نییە، بەڵام مەحاڵیش نییە.
فیگۆ ئاماژەی بەوە کرد کە شکستی 1-2 لە یاریگای بێرنابیۆ ئەنجامێکی ئاڵۆزە، بەڵام ڕیاڵ مەدرید خاوەنی ئەو گەورەیی و کوالێتییەیە کە بتوانێت هاوسەنگییەکە پێچەوانە بکاتەوە و بگاتە قۆناغی پێش کۆتایی.
فیگۆ پێی وایە کلیلە سەرەکییەکانی سەرکەوتن لە دەستی ڤینیسیۆس و مباپێدایە؛ ئەگەر ئەم دوو یاریزانە لە ئاستی ئاسایی خۆیاندا بن و ورد بن لە قۆستنەوەی هەلەکان، مەدرید ئاسانتر دەگاتە ئامانجەکەی.
ناوبراو جەختی لەوەش کردەوە کە پێویستە ڕیاڵ مەدرید لە خێراترین کاتدا کۆنترۆڵی یارییەکە بگرێتە دەست و ڕێگری لە هێرشەکانی بایەرن بکات بۆ ئەوەی تووشی گرفت نەبێت.
لویس فیگۆ متمانەی تەواوی بە مێژووی ڕیاڵ مەدرید لە چامپیۆنزلیگ هەیە و پێی وایە ئەم تیپە لە هەمووان شیاوترە بۆ ئەنجامدانی "ڕیمۆنتادا" تەنانەت لە دەرەوەی یاریگای خۆشی.