هەواڵێکی نوێ دەربارەی پێکانەکەی ڕۆمیرۆ و کاریگەری لەسەر مۆندیال

مارتن ئاریڤالۆ، ڕۆژنامەنووسی ناوداری ئەرجەنتینی، نوێترین زانیاری لەبارەی ماوەی دوورکەوتنەوەی کریستیان ڕۆمیرۆ بڵاوکردەوە.

بەپێی زانیارییەکانی ئاریڤالۆ، پێکانەکەی ڕۆمیرۆ لە ئەژنۆیدایە و پێویستی بە 5 بۆ 8 هەفتە هەیە تاوەکو بەتەواوی چاکببێتەوە و بگەڕێتەوە نێو یاریگاکان.

​ئاریڤالۆ ئاماژە بەوە دەکات کە هەرچەندە پێکان بۆ یاریزانەکە ناخۆشە، بەڵام بۆ هەڵبژاردەی ئەرجەنتین وەک هەواڵێکی باش دەبینرێت چونکە ئەم ماوەیە دەبێتە هۆی ئەوەی یاریزانەکە لە ماندوێتی یارییەکانی خول ڕزگاری بێت.

​ چاوەڕوان دەکرێت بەهۆی ئەم پشووە ناچارییەوە، ڕۆمیرۆ بەوپەڕی ئامادەیی جەستەیی و بە بێ ماندوێتییەکی زۆر بگاتە یارییەکانی مۆندیال، ئەمەش سوودێکی گەورە بە هێڵی بەرگری تانگۆ دەگەیەنێت.


​ئەم بەرگریکارە یەکێکە لە کۆڵەکە سەرەکییەکانی پێکهاتەی ئەرجەنتین و هەموو هەوڵەکان بۆ ئەوەیە بە باشترین شێوە بۆ یارییەکانی مۆندیالی 2026 ئامادە بێت.




PM:04:52:13/04/2026