لاپۆرتا دەتەقێتەوە: ئەوەی بەرامبەر بەرشەلۆنە کرا شەرمەزارییە!

خوان لاپۆرتا، سەرۆکی یانەی بەرشەلۆنە، بە توندی هێرش دەکاتە سەر ئاستی ناوبژیوانان و سیستەمی "ڤار"، ڕایدەگەیەنێت کە بڕیارەکان زیانی گەورەیان بە یانەکەی گەیاندووە.

​خوان لاپۆرتا لە لێدوانێکی توڕەدا سەبارەت بە ڕووداوەکانی یارییەکەی دوێنێ و بڕیارە ناوبژیوانییەکان وتی: "دەبێت پیرۆزبایی لە ئەتلەتیکۆ مەدرید بکەم بۆ سەرکەوتنیان، بەڵام ئەمە نابێتە ڕێگر لەوەی بڵێم ناوبژیوانی دوێنێ، چ ناوبژیوانەکە و چ ڤار (VAR)، شەرمەزاری بوون."


​سەرۆکی یانە کەتەلۆنییەکە تیشکی خستە سەر چەند حاڵەتێکی گوماناوی و وتی: "لە هەردوو یاری چوون و گەڕانەوەدا، بڕیارەکانی ڤار زیانی گەورەیان پێ گەیاندین. لە یاری گەڕانەوەدا یاریزانێکی ئێمە دەرکرا لە کاتێکدا ئیریک کۆتا بەرگریکار نەبوو، ناوبژیوان بڕیاری دروستی دابوو بە نیشاندانی کارتی زەرد، بەڵام ڤار ناچاری کرد بیگۆڕێت بۆ سوور."

​لاپۆرتا هەروەها ئاماژەی بەوە کرد کە گۆڵەکەی فێران تۆرێس دروست بووە و شایستەی لێدانی سزا بوون، وتیشی: "ئەو زەبرەی بەر فێرمین کەوت بە هیچ شێوەیەک قبوڵکراو نییە، تەنها کارتێکی زەرد نیشاندرا لە کاتێکدا یاریزانەکە ئازاری زۆری هەبوو."

​سەبارەت بە ڕێکارە یاساییەکانی یانەکە، لاپۆرتا ئاشکرای کرد: "سکاڵامان تۆمار کرد، بەڵام وەڵامەکە ئەوە بوو کە وەرناگیرێت! ئێستا داوای ڕوونکردنەوەی فەرمی دەکەین لەسەر هۆکاری ڕەتکردنەوەی سکاڵاکەمان."

​لە کۆتاییدا لاپۆرتا جەختی کردەوە کە ئەوەی ڕوویداوە "شەرمەزارییە" و بەرشەلۆنە چیتر بەرگەی ئەو بڕیارانە ناگرێت کە زیان بە بەرژەوەندییەکانی یانەکە دەگەیەنن.




PM:04:18:15/04/2026