بەپێی زانیارییەکانی ڕۆژنامەنووس ماریۆ کۆرتێگانا، یانەی ڕیاڵ مەدرید لە بەردەم گۆڕانکارییەکی گەورە و بنەڕەتیدایە کە تەنها پۆستی ڕاهێنەر ناگرێتەوە.
سەرچاوە نزیک و باوەڕپێکراوەکانی ناو یانەی ڕیاڵ مەدرید پێیان وایە کە ماوەیەکی زۆرە یانەکە پێویستی بە گۆڕانکارییەکی گەورە و بەرچاو هەیە.
ئەم گۆڕانکارییانە تەنها سنووردار نابن بە گۆڕینی ڕاهێنەر،پڕۆسەی چاکسازییەکە ستافی کارگێڕی، پلانەکانی یانە و پێکهاتەی یاریزانانیش دەگرێتەوە.
ئەم هەنگاوە دوای هەڵسەنگاندنێکی وردی دۆخی ئێستای یانەکە دێت بۆ ئەوەی بگەڕێنەوە سەر ڕێڕەوی سەرکەوتنەکان.