ڕیال مەدرید چارەنووسی چەند یاریزانێک یەکلا دەکاتەوە

تۆڕی "زە ئەتلەتیک" لە نوێترین ڕاپۆرتیدا تیشک دەخاتە سەر پلانەکانی داهاتووی یانەی ڕیال مەدرید و ئەو یاریزانانەی کە یانەکە وەک پڕۆژەی درێژخایەن سەیریان دەکات.

​١. چوار یاریزان هێڵی سوورن

​بەپێی زانیارییەکانی سەرچاوەکە، کارگێڕی یانەی شاهانە چوار یاریزانی وەک "کۆڵەکی سەرەکی و درێژخایەن" دەستنیشان کردووە و بە هیچ جۆرێک دەستبەرداریان نابێت، ئەوانیش بریتین لە:

​ئۆریلین چوامینی

​ئاردا گولەر

​جود بێلینگهام

​فیدی ڤاڵڤێردی

​٢. گۆڕانکاری لە دۆسیەی ماستانتۆنۆ و سیبایۆس

​لە بەشێکی تری ڕاپۆرتەکەدا هاتووە کە نزیکەکانی فرانکۆ ماستانتۆنۆ بە هیچ شێوەیەک بیریان لە جێهێشتنی یانەکە نەکردووەتەوە. یانەی مەدرید نموونەی ئاردا گولەر بۆ ماستانتۆنۆ دەهێننەوە؛ پێیان وایە هەروەک چۆن گولەر کاتی پێویست بوو تا تواناکانی بسەلمێنێت، فرانکۆش بە هەمان شێوە پێویستی بە کات و ئارامگرتن هەیە.

​لە بەرامبەردا، هەواڵەکان بۆ دانی سیبایۆس دڵخۆشکەر نین، چونکە سەرچاوەکە جەختی کردووەتەوە کە یاریزانە ئیسپانییەکە لە مێرکاتۆی هاوینی ئەمساڵدا بە یەکجاری ڕیزەکانی مێرێنگی جێدەهێڵێت.




PM:04:49:17/04/2026