ڕۆژنامەنووس ماتیۆ مۆریتۆ دوایین پێشهاتەکانی پەیوەندیکردنی ئەلیساندرۆ باستۆنی، یاریزانی ئینتەر میلانی ئیتاڵی بە یانەی بارسێلۆناوە ئاشکرا کرد.
بە وتەی ئەو ڕۆژنامەنووسە، ڕێککەوتنی کەسی لە نێوان بارسێلۆنا و باستۆنی نابێتە کێشە، ئەوەی ماوە تەنها ڕێککەوتنی نێوان هەردوو یانەکەیە. بەڵام لە ئێستادا هیچ دانوستانێکی فەرمی نییە، چونکە هەردوو یانە سەرنجیان لەسەر کۆتایی وەررزەکە داوە.
هەروەها مۆریتۆ بڕی ئەو گرێبەستەی ئاشکرا کرد کە بارسا دەیەوێت پێشکەشی ئینتەری بکات، کە لە نێوان 50 بۆ 55 ملیۆن یۆرۆدایە، جگە لە تێوەگلانی یاریزانێک لە گرێبەستەکەدا.
بارسێلۆنا دەزانێت کە ئینتەر میلان گرنگی بە هێکتۆر فۆرت دەدات، چونکە سکاوتەکانی یانە ئیتاڵییەکە چەندین جار چاودێرییان کردووە و تا ئێستاش بەردەوامن لە چاودێریکردنی لەگەڵ یانەی ئێڵچی کە بە خواستن لەوێ یاری دەکات. بۆیە ئەگەرێکی زۆر هەیە بارسا فۆرت بخاتە ناو گرێبەستەکەی باستۆنییەوە.