تۆڕی سكای بڵاویكرده‌وه، یانه‌ی بایرن میونخ ڕووبه‌ڕووی مه‌ترسیی سزای چاوه‌ڕوانكراو ده‌بێته‌وه، ئه‌مه‌ش دوای ئه‌وه‌ی یوفا لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كی ده‌ستپێكرد سه‌باره‌ت به ڕه‌فتاری هانده‌رانی یانه‌كه له یارییه‌كه‌ی به‌رانبه‌ر ڕیاڵ مه‌درید، به‌بێ ئه‌وه‌ی فیدراسیۆنه‌كه ورده‌كاری زیاتر ئاشكرا بكات.
له كاتی یارییه‌كه‌دا، هه‌ندێک له هانده‌ران چونه‌ته ناو ده‌وروبه‌ری یاریگای ئالیانز ئارینا ئەمەش دوای تۆماركردنی گۆڵی سه‌ركه‌وتن، به‌ره‌و ڕووی وێنه‌گره‌كان هێرشیان بردووه، كه بووه‌ته هۆی برینداربوونی چه‌ند كه‌سێک.
هه‌روه‌ها یاریزان جه‌مال موسیالا به‌شداریی له ئاهه‌نگی ناو قه‌ره‌باڵغییه‌كه كردووه، ئه‌مه‌ش بووه‌ته هۆی گه‌مارۆدانی چه‌ند ڕۆژنامه‌نووسێک له‌نێو جه‌ماوه‌ره‌كه‌دا.
تا ئێستا ڕوون نییه كه ئایا یانه‌كه سزای بێبه‌شكردنی هانده‌رانی به‌سه‌ردا ده‌سه‌پێنرێت، به‌تایبه‌تی بۆ یاری داهاتووی قۆناغی پێش كۆتایی.