ڕۆژنامەی Recordـی پورتوگالی بڵاویکردەوە، یانەی ڕیاڵ مەدریدی ئیسپانی ناوی خۆسێ مۆرینیۆ، ڕاهێنەری پورتوگالی خستووەتە نێو لیستی ئەو بژاردانەی کە بڕیارە بۆ وەرگرتنی پۆستی ڕاهێنەرایەتی تیپەکە تاوتوێ بکرێن.
بەپێی زانیارییەکانی ئەو ڕۆژنامەیە، بڕیارە لە چەند ڕۆژی داهاتوودا لە مەدریدی پایتەخت کۆبوونەوەیەک ئەنجام بدرێت بە مەبەستی تاوتوێکردنی وردەکارییەکان و ئەگەری گەڕانەوەی "سپێشەڵ وەن" بۆ قەڵای سپی، ئەمەش دوای ئەوەی مۆرینیۆ پێشتریش مێژوویەکی لەگەڵ یانەکەدا تۆمار کردووە.
ئەم هەواڵە لە کاتێکدایە کە ڕیاڵ مەدرید بەدوای باشترین بژاردەدا دەگەڕێت بۆ سەرکردایەتیکردنی پڕۆژەی داهاتووی یانەکە و مۆرینیۆش یەکێکە لە دیارترین ئەو ناوانەی کە سەرۆکایەتی یانەکە متمانەی پێیەتی.