کاماڤینگا لە میونشن تێکشکا؛ فرمێسکی پەشیمانی و ترس لە داهاتوو

دوای وەرگرتنی کارتی سوور لە یاریگای ئەلیانز ئارینا، ئێدواردۆ کاماڤینگای فەڕەنسی و ئەستێرەی یانەی ڕیاڵ مەدرید، نەیانتوانی بەسەر هەستەکانیدا زاڵ بێت و بە شێوەیەکی کەم وێنە تێکشکا.

​بێدەنگی لە ژووری جلگۆڕین

​بەگوێرەی سەرچاوەکانی ڕۆژنامەی مارکا، کاتێک کاماڤینگا ڕووی لە ژووری جلگۆڕین کردووە، بەسەختی دەگریا. دیمەنی تێکشکاوی ئەم یاریزانە وای کرد کە تەواوی هاوڕێکانی کتوپڕ بێدەنگ بن؛ ئەو وەک یاریزانێک دەردەکەوت کە باش دەزانێت هەڵەکەی ڕێڕەوی یارییەکەی گۆڕیوە و تیپەکەی خستووەتە بارودۆخێکی مەترسیدارەوە.

​پەستانی بازاڕی گواستنەوە

​ئەم تێکشکانەی کاماڤینگا تەنها بۆ کارتی سوورەکە نەبوو، بەڵکو پەستانە دەروونییەکانی ئەم دواییەی لەسەر بووە. یاریزانەکە هەست دەکات پێگەکەی لە مەدرید وەک پێشتر جێگیر نییە و دەزانێت کە ناوی لە بازاڕی گواستنەوەدا دەهێنرێت. ئەو باش دەزانێت کە هەلەکان لە یانەیەکی گەورەی وەک ڕیاڵ مەدرید بێکۆتا نین و هەر هەڵەیەک ڕەنگە باجەکەی ڕۆیشتن بێت لە یانەکە.

​پاڵپشتی هاوڕێکانی

​سەرەڕای ئەو بارودۆخە، ئەستێرەکانی ڕیاڵ مەدرید لە تەنیشتی مانەوە و پاڵپشتی خۆیان بۆ دەربڕی. ئەمە بە یەکێک لە سەختترین ساتەکانی کاماڤینگا دادەنرێت لەوەتەی لە ساڵی 2021 پەیوەندی بە یانە شاهانەکەوە کردووە.

​ئەوەی بووەتە جێی سەرنجی میدیاکان ئەوەیە کە کاماڤینگا هەمیشە وەک "سەرچاوەی وزە و دڵخۆشی" ناو ژووری جلگۆڕین دەبینرا، بەڵام دیمەنی فرمێسکەکانی لە میونشن نیشانەی قووڵی ئەو پەستانەیە کە لەسەر یاریزانە گەنجەکان هەیە لە یارییە گەورەکاندا.




PM:02:57:19/04/2026