رابیتەی خولی ئیسپانی (La Liga) بڕیاریدا لە وەرزی داهاتووەوە سیستەمی ئۆفسایدی نیمچە ئۆتۆماتیکی (SAOT) بەکاربهێنێت بۆ کەمکردنەوەی هەڵە ناوبژیوانییەکان و خێراکردنی بڕیارەکان.
سیستەمەکە پشت بە چەندین کامێرای تایبەت دەبەستێت کە چاودێری جوڵەی یاریزانەکان و شوێنی تۆپەکە دەکەن، لە ڕێگەی زیرەکی دەستکردەوە لە چەند چرکەیەکدا دیاری دەکات کە ئایا یاریزانەکە لە ئۆفسایدایە یان نا.
ئامانج لەم بڕیارە کۆتاییهێنان بەو مشتومڕە زۆرانەی لە وەرزەکانی ڕابردوودا لەسەر هێڵەکانی ڤار (VAR) هەبوو، هەروەها کەمکردنەوەی ئەو کاتە زۆرەی کە ناوبژیوانان بۆ پشکنیینی ئۆفساید بەکاردەیان هێنا.
ئەم هەنگاوەی لالیگا دوای ئەوە دێت کە پێشتر لە چامپیۆنزلیگ و جامی جیهانی بە سەرکەوتوویی تاقیکرایەوە.