تایبەتمەندییەکانی ڕاهێنەری داهاتووی ڕیاڵ مەدرید دیاری دەکرێن

​یانەی ڕیاڵ مەدرید بە فەرمی دەستی بە جوڵەکانی کردووە بۆ دەستنیشانکردنی ڕاهێنەری نوێی تیپەکە، ئەمەش دوای زیادبوونی گومانەکان لەسەر بەردەوامبوونی ئەلڤارۆ ئەربێلوا، بەتایبەت کە وەرزێکی بێ هیواکەر بەرەو کۆتایی دەچێت و یانەکە لە بەدەستهێنانی نازناوەکان نزیک نییە.

​بەپێی ڕاپۆرتە وەرزشییەکانی ئیسپانیا، کارگێڕی یانە شاهانەکە کۆمەڵێک مەرج و پێوەری توندی بۆ جێگرەوەی ڕاهێنەری ئێستا داناوە، کە گرنگترینیان ئەمانەن:

​ئەزموونی گەورە: پێویستە ڕاهێنەرەکە خاوەن ئەزموونێکی فراوان بێت لە مەشقپێدانی یانە گەورەکاندا.

​عەقڵیەتی سەرکەوتن: دەبێت ڕاهێنەرێکی ناسراو بێت بە بەدەستهێنانی نازناوەکان و خاوەن عەقڵیەتێکی بردنەوە بێت.

​کەسایەتی بەهێز: توانای هەبێت ڕێز و دیسپلین لەناو ژووری جلگۆڕینی یاریزانەکاندا بچەسپێنێت.

​پڕۆژەی ته‌کتیکی: خاوەن دیدگایەکی ڕوونی ته‌کتیکی بێت بۆ سەرپەرشتیکردنی پڕۆژەیەکی نوێ کە ڕیاڵ مەدرید بگەڕێنێتەوە سەر سەکۆی شانازییەکان.




PM:01:53:21/04/2026