سلێمانی پلەی پێنجەمی خولی بژاردەی تۆپی دەستی یانەکانی عێراقی دەستەبەرکرد
تیمی تۆپی دەستی یانەی وەرزشی سلێمانی پلەی پێنجەمی خولی بژاردەی یانەکانی عێراقی دەستەبەرکرد.
یانەی سلێمانی تاکە نوێنەری شاری سلێمانی و هەرێمی کوردستان بو لە وەرزی ٢٠٢٥-٢٠٢٦ی خولی بژاردەی یانەکانی عێراق .
تیمەکەی شاری سلێمانی لەوەرزی ئەمساڵی خولەکەدا ١٥ خاڵی کۆکردەوەو لەکۆتاییشدا پلەی پێنجەمیان بەدەستهێنا.
بەپێی ئەو پلەیەی یانەی دایک تێیدا جێگیربوە دەتوانێت بەشداری لە ٤١هەمین پاڵەوانێتی یانەکانی عەرەب بکات.
تیمەکەی سۆران موستەفا لەوەرزی ئەمساڵدا دو یاریزانی پیشەگەری ئێرانی و گۆڵپارێزی هەڵبژاردەی عێراق لەریزەکانیدا یارییان دەکردو ئەستێرەکانی دیکەش کوڕی یانەکەبون.
لە رۆژانی ١٢-٢٢ی ئەیلولی ساڵی رابردو ٤٠ هەمین پاڵەوانێتی یانەکانی عەرەب لە کوەیت ئەنجامدراو یانەی کوەیتی کوەیتیش نازناوەکەی بەدەستهێنا.