ئیتاڵیا لەشوێنی ئێران بەشداری مۆندیالی2026دەکات؟

پاوڵۆ زامپۆڵی، ڕاوێژکاری دۆناڵد تڕەمپ، پێشنیازی بۆ جیانی ئینفانتینۆی سەرۆکی فیفا کردووە کە ئێران لە مۆندیال دووربخرێتەوە و شوێنەکەی بدرێت بە ئیتاڵیا.

​ئەم داواکارییە پشتی بەستووە بەوەی ئیتاڵیا خاوەنی 4 نازناوی مۆندیالە و وەک جۆرێک لە گوشاری دیپلۆماسی خراوەتەڕوو.

ئەمە لەکاتێکدایە تا ئێستا فیفا بەفەرمی وەڵامی راوێژکارەکەی ترەمپی نەداوەتەوەو پێشتر فیفا رایگەیاندبوو ئێران بەشداری مۆندیال دەکات.




PM:03:36:23/04/2026