لە یاری چوونی قۆناغی شانزەی جامی پادشای ئیسپانیاو لە دێربی مەدریددا و لە یاریگای ڤیسەنتی کالدیرۆنی تایبەت بە یانەی ئاتلەتیکۆ مەدرید هەردوو یانەی ئاتلەتیکۆ مەدرید و ڕیاڵ مەدرید ڕوبەروی یەکبوونەوەو لە ئەنجامدا کوڕانی سیمیۆنی بە دوو گۆڵی خاوێن شکستیان بە كورانی ئەنچلۆتی هێناو نیوەی ڕێگای قۆناغی داهاتویان بڕی.
دوو گۆڵەکەی ئاتلەتیکۆ" ڕاول گارسیا لە خولەکی ٥٨ و ، خیمینێز لە خولەکی ٧٦ دا تۆماریان کردوو نیوەی ڕێگایان بڕی.
ئا/ شاهۆ فایق