هەواڵێکی خۆش بۆ هاندەرانی بەرشەلۆنە،ڕافینیا دەگەڕێتەوە

​بەپێی هەواڵێکی خاڤی میگێل، ڕۆژنامەنووسی نێزیک لە یانەی بەرشەلۆنە، چاوەڕوان دەکرێت ڕافینیا پێش یاری داهاتووی یانەکە بەرامبەر ئۆساسۆنا گڵۆپی سەوزی پزیشکی بۆ هەڵبکرێت.

​ئەم باڵە بەڕازیلییە کە بەهۆی پێکانەوە لە یارییەکانی ڕابردوو دابڕابوو، پرۆسەی چاکبوونەوەی بە سەرکەوتوویی بڕیوە و ئامادەیە جارێکی تر پەیوەندی بە پێکهاتەکەی تیپەکەوە بکاتەوە بۆ بەهێزکردنی هێڵی هێرشبەری بلاوگرانا.




PM:01:45:27/04/2026