فیفا پاداشتە داراییەکانی مۆندیالی 2026 زیاد دەکات

فیدراسیۆنی نێودەوڵەتی تۆپی پێ (فیفا) بەنیازە بڕی ئەو خەڵاتە داراییانە بەرز بکاتەوە کە بەسەر هەڵبژاردە بەشداربووەکانی مۆندیالی داهاتوودا دابەش دەکرێن، ئەمەش دوای پێشبینییەکان بۆ بەدەستهێنانی داهاتێکی بێپێشینە لە مێژووی پاڵەوانێتییەکەدا.

​بەپێی ڕاپۆرتێکی ڕۆژنامەی The New York Times، پێشتر بڕیار وابوو هەر یەکێک لە 48 هەڵبژاردە بەشداربووەکە بڕی 10.5 ملیۆن دۆلار وەک پاداشتی بەشداری وەربگرن، هەروەها بڕی 50 ملیۆن دۆلاریش بۆ ئەو هەڵبژاردەیە تەرخان کرابوو کە دەبێتە پاڵەوانی مۆندیال. بەڵام ئێستا پێشبینی دەکرێت ئەم ژمارانە گۆڕانکارییان بەسەردا بێت و زیاد بکرێن.

​فیفا ئاماژەی بەوە کردووە کە ئەم هەنگاوە دوای ئەوە دێت کە چاوەڕوان دەکرێت داهاتی مۆندیالی داهاتوو ژمارەیەکی پێوانەیی تۆمار بکات و بگاتە زیاتر لە 11 ملیار دۆلار. ئەم داهاتە زەبەلاحە دەرفەت بۆ فیفا دەڕەخسێنێت کە پاڵپشتی دارایی زیاتری فیدراسیۆنەکان و هەڵبژاردە بەشداربووەکان بکات.

​مۆندیالی داهاتوو کە بۆ یەکەمجار بە بەشداری 48 هەڵبژاردە لە وڵاتانی ئەمریکا، کەنەدا و مەکسیک بەڕێوەدەچێت، گەورەترین و پڕداهاتترین وەشانی مێژووی ئەم پاڵەوانێتییە دەبێت.




PM:10:59:27/04/2026