لیڤاندۆڤسکی بەرەو یوڤێنتوس؛ ڕێککەوتنی سەرەتایی کراوە و بڕیاری کۆتایی ماوە

راپۆرتە ڕۆژنامەوانییەکانی ئیتاڵیا ئاشکرایان کردووە کە یانەی یوڤێنتوس هەنگاوێکی گەورەی ناوە بۆ گواستنەوەی هێرشبەری پۆڵەندی، ڕۆبێرت لیڤاندۆڤسکی بۆ ڕیزەکانی لە مێرکاتۆی داهاتوودا.

​بەپێی هەواڵێکی ڕۆژنامەی **(Tuttosport)**ی ئیتاڵی، لیڤاندۆڤسکی ڕەزامەندی نیشانداوە بۆ پۆشینی درێسی خانمی پیر، دوای ئەوەی هەردوولا لەسەر مەرجە تایبەتییەکان گەیشتوونەتە ڕێککەوتن.


​مووچەی ساڵانە: 6 ملیۆن یۆرۆی سافی.

​پاداشتەکان: بڕە پارەیەکی زیادە (Add-ons) وەک پاداشتی کارکردن و گۆڵ تۆمارکردن بۆ گرێبەستەکە زیاد دەکرێت.

​سەرەڕای ئەم هەواڵانە، سەرچاوە نزیکەکان لە یاریزانەکە ڕایانگەیاندووە کە گواستنەوەکە هێشتا بە فەرمی کۆتایی نەهاتووە. ئاماژەیان بەوە کردووە کە لیڤاندۆڤسکی تاوەکو ئێستا بڕیاری کۆتایی نەداوە و چاوەڕێی هەڵسەنگاندنی هەموو لایەنەکانی پڕۆژە وەرزشییەکەی یوڤێنتوس دەکات پێش ئەوەی واژۆ لەسەر گرێبەستە فەرمییەکە بکات.




PM:02:32:30/04/2026