کەمبوونی ماوەی ئامادەکاری هۆکاری سەرەکی پێکانەکانی ڕیاڵ مەدریدە

ڕۆژنامەی مارکای ئیسپانی ڕاپۆرتێکی بڵاوکردووەتەوە و تێیدا ئاماژەی بەوە کردووە کە یانەی ڕیاڵ مەدرید پێیوایە هۆکاری سەرەکی زۆری ژمارەی پێکانەکان لەم وەرزەدا، بۆ کورتیی ماوەی ئامادەکارییەکانی هاوین دەگەڕێتەوە کە دوای جامی جیهانی یانەکان ئەنجام درا.



رۆژنامەکە ئاشکرای دەکات،​تیمەکە تەنها 2 هەفتە پێش دەستپێکردنی وەرز کاتی هەبووە بۆ خۆئامادەکردن،و تەنها 1 یاری دۆستانەی ئەنجام داوە و خولی ئیسپانیش زوو دەستی پێکردووە.

​فشار و ماندووبوونی یاریزانان:

ئەم ئامادەکارییە کەمە، لەگەڵ فشاری زۆری یارییەکان (کە گەیشتووەتە 119 یاری لە دوو وەرزی ڕابردوودا)، بارگرانییەکی زۆری لەسەر یاریزانان دروست کردووە. هەندێک لە یاریزانان نزیکەی 70 یارییان لە وەرزێکدا ئەنجام داوە، ئەمەش بووەتە هۆی ماندووبوونی جەستەیی توند و بەرزبوونەوەی ژمارەی پێکانەکان بۆ 55 پێکان.




PM:02:45:30/04/2026