یەکێتیی تۆپی پێی عێراق بە شێوەیەکی فەرمی داواکارییەکی پێشکەش کردووە بۆ میوانداریکردنی پاڵەوانێتیی نەتەوەکانی ئاسیا 2031 لە یاریگاکانی عێراق، و لە ماوەیەکی نزیکدا مەلەفێکی تەواو پێشکەش دەکات.
ئەمە دوای ئەوە دێت کە پێش چەند مانگێک پێشکەشکردنی داواکاری بۆ میوانداریکردنی جامی ئاسیای 2031 و 2035 بۆ مسۆگەرکردنی هەماهەنگی و کارایی هەڵپەسێردرابوو.
بۆ ئەم مەبەستە 8 یاریگا لە 5 شاری جیاوازی عێراق ئامادە دەکرێن.