بۆچی یاریزانانی ریاڵ مەدرید پشتگیری ڤینسیۆس دەکەن

بەپێی ئەو هەواڵانەی بڵاوکراونەتەوە، جەماوەرێکی زۆری ڕیال مەدرید پێیان وایە یاریزانانی یانەکە ڤینیسیۆس جۆنیۆریان وەک "سەرکردەی ڕاستەقینە" هەڵبژاردووە لەبری کیلیان ئێمباپێ  وئەمەش هۆکارەکەیە:

​نارەزایەتی بەرامبەر ئێمباپێ: چەندین ڕاپۆرت باس لەوە دەکەن کە یاریزانەکان تووشی سەرسوڕمان و ناڕەحەتی بوون بەهۆی چوونی ئێمباپێ بۆ پشوو لە کاتێکی هەستیاری وەرزەکەدا.

​ئەنجامەکان بەبێ ئێمباپێ: کاتێک ئێمباپێ تووشی پێکان هات، ڕیال مەدرید 5 یاری لەسەریەکی بردەوە و باشترین ئاستی خۆیان لەژێر سەرپەرشتی ئاربێلۆا پێشکەش کرد.

​دابەزینی ئاست دوای گەڕانەوەی: دوای گەڕانەوەی ئێمباپێ لە پێکان، یانەکە لە کۆی 6 یاری تەنها 1 سەرکەوتنی بەدەستهێناوە و ئاستی بەکۆمەڵی تیمەکە بە شێوەیەکی بەرچاو دابەزیوە.

​درەوشانەوەی ڤینیسیۆس: دوای پێکانەوەی دووبارەی ئێمباپێ، مەدرید توانی 2-0 لە ئیسپانیۆل بباتەوە، کە تێیدا ڤینیسیۆس جۆنیۆر هەردوو گۆڵەکەی تۆمارکرد و ئاستێکی بەرزی نیشاندا.

​پەیامی یاریزانەکان: دوای ئاستە بەرزەکەی ڤینیسیۆس و لە کاتێکدا ئێمباپێ هێشتا لە پشوودایە، چەندین یاریزانی مەدرید وێنەی خۆیان لەگەڵ ڤینیسیۆس لە ئینستاگرام بڵاوکردەوە.

​بۆچوونی هاندەران: زۆرێک لە هاندەران پێیان وایە ئەمە ڕێکەوت نییە، بەڵکو پەیامێکی ڕوونی یاریزانەکانە بۆ پشتگیریکردنی ڤینیسیۆس وەک سەرکردەی یانەکە نەک ئێمباپێ.




PM:01:11:05/05/2026