فەرمی.. چوامینی ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و داوای لێبوردن دەکات

ئۆریلین چوامینی، یاریزانی یانەی ڕیاڵ مەدرید، لە ڕاگەیەندراوێکی فەرمیدا داوای لێبوردنی لە هاندەران و کارگێڕی یانەکەی کرد سەبارەت بەو ڕووداوانەی لە ڕاهێنانەکانی ئەم هەفتەیەدا ڕوویاندا.

​چوامینی ئاماژەی بەوە کرد کە ئەو ڕەفتارانەی ڕوویانداوە قبوڵکراو نین و وتی: پێویستە ئێمە ببینە نموونە بۆ گەنجان، چ لە تۆپی پێدا بێت یان لە قوتابخانە، بێ گوێدانە ئەوەی کێ هەڵەیە، دەبێت بە هێمنی کێشەکان چارەسەر بکەین.

​هەروەها نیگەرانی خۆی بۆ بێهیوایی هاندەران لەم وەرزەدا دەربڕی و جەختی کردەوە: بێزاری نابێت ببێتە پاساو، ئەم ڕووداوانە شایەنی ناوی ڕیاڵ مەدرید نین. داواشی لە هاندەران کرد بڕوا بەو چیرۆکە خەیاڵیانە نەکەن کە لە ئینتەرنێتدا بڵاودەکرێنەوە.

​لە کۆتاییدا چوامینی ڕایگەیاند کە سزاکەی یانەکەی قبوڵ کردووە و داوای لێبوردنی لە هاوڕێکانی و سەرجەم مەدریدیستاکان کردووە، ئاماژەی بەوەش دا کە ئێستا تەواوی سەرنجیان لەسەر یاری کلاسیکۆ و وەرزی داهاتووە بۆ گەڕانەوەی ڕیاڵ مەدرید بۆ لوتکە.




PM:07:41:08/05/2026