هەڵبژاردەی بەرازیل گرێبەستی کارلۆ ئەنچیلۆتی تا ساڵی ٢٠٣٠ نوێکردەوە

هەڵبژاردەی بەرازیل گرێبەستی کارلۆ ئەنچیلۆتی تا ساڵی ٢٠٣٠ نوێکردەوە.

​ئەنچیلۆتی وتی :" من گەیشتمە بەڕازیل و تێگەیشتم کە تۆپی پێ بۆ ئەم وڵاتە چی دەگەیەنێت. لە ماوەی 1 ساڵی ڕابردوودا بە پەرۆشەوە کارمان کردووە بۆ گەڕاندنەوەی پێگەی ڕاستەقینەی ئەم هەڵبژاردەیە، بەڵام هێشتا کار و ئامانجی گەورەترمان لەپێشە. سوپاسی متمانەی فیدراسیۆنی تۆپی پێی بەڕازیل دەکەم و پێکەوە بۆ بەدەستهێنانی نازناوەکان بەردەوام دەبین."

​ ئەنچیلۆتی جەخت لە گرنگی تۆپی پێ دەکاتەوە لە کلتووری بەڕازیلدا، نوێکردنەوەی گرێبەستەکە تا ساڵی 2030 نیشانەی متمانەی تەواوی بەڕازیلییەکانە بەم ڕاهێنەرە ئیتاڵییە.

​ئامانجی داهاتووی گەڕانەوەیە بۆ سەر سەکۆی نازناوە جیهانییەکان وەک ئامانجی سەرەکی دەستنیشان کراوە.



PM:08:21:14/05/2026