سکای ئەڵمانیا:نۆیەر بانگهێشتی ئەڵمانیا کراوە

ناگلیسمان ناوی مانوێل نۆیەرى خستە ناو لیستی سەرەتایی کە لە 55 یاریزان بۆ مۆندیالی 2026، ڕەوانەی فیفا دەکرێت وەک یەکێک لە 5 گۆڵپارێزەکە.

​گەڕانەوەی مانوێل نۆیەر بۆ مۆندیال وەک گۆڵپارێزی یەکەمی ئەڵمانیا، یان لانی کەم وەک بژاردەیەکی یەدەگ، ئێستا بووەتە ئەگەرێکی زۆر ڕاستەقینە.

​گفتوگۆ و پەیوەندییە تەلەفۆنییەکان لە چەند ڕۆژی ڕابردووەوە بەردەوامن و چاوەڕوان دەکرێت بڕیاری کۆتایی بەم نزیکانە بدرێت.




PM:08:27:14/05/2026