گواستنەوەی کەمپی هەڵبژاردەی ئێران بۆ مەکسیک پێش مۆندیال

مهدی تاج، سەرۆکی یەکێتی تۆپی پێی ئێران ڕایگەیاند کە کەمپی مەشق و ڕاهێنانی هەڵبژاردەی ئێران بۆ مۆندیال، دوای وەرگرتنی ڕەزامەندی فیفا لە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکاوە بۆ مەکسیک گواستراوەتەوە.

​بڕیار بوو هەڵبژاردەی ئێران کەمپەکەی لە شاری توسان لە ویلایەتی ئەریزۆنا بکاتەوە، بەڵام بەهۆی نادیاری دۆخەکە و نیگەرانییە ئەمنییەکان لەبارەی جەنگی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، گۆڕینی شوێنەکە خرایە بەرنامەی کارەوە.

​کەمپی نوێ لە شاری تیخوانای مەکسیک دەبێت، کە ڕاستەوخۆ دەکەوێتە باشووری سان دیێگۆ.

​مهدی تاج لە لێدوانێکی ڕۆژنامەوانیدا وتی: هەموو کەمپی هەڵبژاردە بەشداربووەکانی مۆندیال دەبێت ڕەزامەندی فیفایان هەبێت. خۆشبەختانە دوای ئەو داواکارییانەی پێشکەشمان کرد و ئەو کۆبوونەوانەی لە ئەستەمبوڵ لەگەڵ بەرپرسانی فیفا و مۆندیال ئەنجاممان دا، لەگەڵ ئەو کۆبوونەوە ئۆنلاینەی دوێنێ لە تاران لەگەڵ ئەمینداری گشتیی فیفا ئەنجاممان دا، ڕەزامەندی لەسەر داواکارییەکەمان بۆ گۆڕینی شوێنی مانەوەی هەڵبژاردەکە لە ئەمریکاوە بۆ مەکسیک درا.

​ئێران لە کۆمەڵەی 7  دژی نیوزیلانداو بەلجیکاو میسر یاری بکات.






PM:05:53:24/05/2026