ڕۆژنامەی ئاسی ئیسپانی ئاشکرای کرد، یانەی ڕیاڵ مەدرید پلانی هەیە لە کۆتایی ئەم وەرزەدا چارەنووسی یاریزان فرانکۆ ماستانتۆنو یەکلایی بکاتەوە.
بەپێی زانیارییەکانی ڕۆژنامەکە، پێشبینی دەکرێت ماستانتۆنو بە شێوەی خواستن ڕوو لە یانەیەکی تر بکات، ئەمەش مەگەر ڕاهێنەرە نوێیەکەی یانەی شاهانە بڕیارێکی پێچەوانە بدات و پێی باش بێت ناوبراو بۆ وەرزی داهاتوو لە پێکهاتەی تیپەکەدا بمێنێتەوە.
ئامانجی سەرەکی یانەی ڕیاڵ مەدرید لەم هەنگاوەدا ئەوەیە یاریزانەکە دەرفەتی تەواوی یاریکردنی هەبێت و ئاستی گەشەکردنی لەو قۆناغە هەستیارەدا ڕانەوەستێت.
هەر بەگوێرەی ڕاپۆرتەکە، ئەولەویەتی یانەکە ئەوەیە ماستانتۆنو بە خواستن ڕوو لە یانەیەکی خولی ئیسپانیا بکات تاوەکو دەستەی تەکنیکی ڕیاڵ مەدرید بتوانن لە نزیکەوە چاودێری ئاست و پێشکەوتنەکانی بکەن، لەگەڵ ئەوەشدا بیرۆکەی ناردنی بۆ یانەیەکی تری ئەوروپی بەدوور نەزانراوە.