بەپێی زانیارییەکانی تۆڕی "ئەی ئێس پی ئێن"، یانەی ڕیاڵ مەدرید لەم کاتەدا لەبەردەم بژاردەیەکی سەختدایە بۆ گواستنەوەی جۆزێ مۆرینیۆ، بەو پێیەی ڕەنگە ناچار بێت بڕێکی زۆر زیاتر لەوەی پێشبینی دەکرا خەرج بکات.
پلانە سەرەتاییەکەی یانەی شاهانە ئەوە بوو کە تەنها بڕی 7 ملیۆن یۆرۆ وەک مەرجی هەڵوەشاندنەوەی گرێبەستەکە خەرج بکات.
بەڵام لەگەڵ ئەو گۆڕانکارییانەی لە ناوخۆی یانەکەدا ڕوویداوە و بڕیاری فلۆرێنتینۆ پێرێز بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پێشوەختە، ئەو مەرجە لەم هەفتەیەدا وادەکەی بەسەردەچێت بەبێ ئەوەی لەلایەن کارگێڕییەوە کارا بکرێت.
ئەم دواکەوتنە مەترسی ئەوەی دروستکردووە کە دوای کۆتاییهاتنی ئەم وادەیە، نرخی گواستنەوەی مۆرینیۆ بە ڕێژەیەکی بەرچاو بەرزببێتەوە و بۆ زیاتر لە 15 ملیۆن یۆرۆ زیاد بکات.
تا ئێستا یانەی ڕیاڵ مەدرید هیچ هەنگاوێکی فەرمی نەناوە و تەنها لە قۆناغی لێکۆڵینەوە و گوێگرتن لە پێشنیارەکاندا ماوەتەوە.