بۆ جاری دووەم لەسەریەک پاریس بووە پاڵەوانی چامپیۆنزلیگ

پاریس سانجێرمان بۆ جاری دووەم لەزەر یەک و لە مێژوویدا بوو بە پاڵەوانی چامپیۆنزلیگ، ئەوەش دوای ئەوەی لە یاری کۆتایی کە لە یاریگای بوشکاش ئارینا بەڕێوەچوو، بە لێدانەکانی سزای یەکلاکەرەوە بە ئەنجامی 4 بە 3 سەرکەوتنی بەسەر ئارسناڵدا بەدەستهێنا.

کاتی ئاسایی و زیادکراوی یارییەکە بە یەکسانبوون بە ئەنجامی 1 بە 1 کۆتایی هات، کای هاڤێرتز گۆڵەکەی ئارسناڵی تۆمارکرد، پاشان عوسمان دیمبێلی ئەنجامەکەی بۆ پاریس یەکسان کردەوە، دواتریش بەخت لە تیروپشکی لێدانەکان یاوەری یانە فەرەنسییەکە بوو تا بەنرخترین نازناوی ئەوروپی بەدەستبهێنێت.

پاریس بە سەرکردایەتی ئێنریکێ لە ساڵانی 2025 و 2026:
🏆 پاڵەوانی سوپەری فەرەنسا
🏆 پاڵەوانی خولی فەرەنسا
🏆 پاڵەوانی جامی فەرەنسا
🏆 پاڵەوانی چامپیۆنزلیگ
🏆 پاڵەوانی سوپەری ئەوروپا
🏆 پاڵەوانی جامی کیشوەرەکان
🏆 پاڵەوانی سوپەری فەرەنسا
🏆 پاڵەوانی خولی فەرەنسا
🏆 پاڵەوانی چامپیۆنزلیگ




PM:10:19:30/05/2026