بەپێی زانیارییەکانی ڕۆژنامەنووسی بەناوبانگ "گاستۆن ئیدول"، لیۆنێل مێسی ئەستێرەی ئەرجەنتینی پشتڕاستی کردووەتەوە کە لە یاری کردنەوەی مۆندیالی 2026 بەشداری دەکات.
ئەمە هەواڵێکی گەورەیە بۆ هاندەرانی تۆپی پێ لە سەرانسەری جیهان، چونکە بینینی مێسی لە یاری دەستپێکی پاڵەوانێتییەکەدا چاوەڕوانییەکان بۆ مۆندیال زیاتر دەکات.
میسی بەهۆی پێکانێکی سوک ئامادەی یاری دۆستانەی یەکەمی ئەرجەنتین بەرامبەر هندۆراس نابێت،بەڵام بۆ یاری جەزائیر دەگەڕێتەوە.