لویس دی لا فوینتی، ڕاهێنەری هەڵبژاردەی ئیسپانیا، لە کۆنفرانسی ڕۆژنامەوانی دوای یارییە دۆستانەکەیان بەرامبەر هەڵبژاردەی عێراق، ستایشی ئاستی "شێرەکانی ڕافیدەین"ـی کرد و جەختی لەوە کردەوە کە بە ئاستێکی بەرزیان تووشی سەرسامی کردوون.
ڕاهێنەری لارۆخا سەبارەت بە ئاستی یاریزانانی عێراق وتی: "هەموو یارییەکان قورسن، بەڵام هەڵبژاردەی عێراق ئەمڕۆ تووندی، پلانی یاری، و خێراییەکی بەرزیان نیشاندا. هەروەها ئاسانکارییان لە یاریکردنی بەکۆمەڵ و لێک نزیکییان پیشان دا، کە ئەمەش وای لێکردوون تیپێکی سەرنجڕاکێش بن و حەماسەت و هێزێکی زۆریان لە یاریگادا هەبێت."
دی لا فوینتی ئاماژەی بەوەشدا کە پلانەکەیان بەرامبەر عێراق بە ئاسانی جێبەجێ نەکراوە: "عێراق بە ئەرێنی تووشی سەرسامی کردم. ئێمە چاودێری یارییە کۆتاییەکانی ئەوانمان کردبوو، ئەوان زۆر بە باشی خۆیان لەگەڵ شێوازی یاریکردنی ئێمەدا گونجاند. لە گێمی یەکەمدا ڕووبەڕووی هەندێک قورسی بووینەوە، بەتایبەت لە قووڵایی ناوەڕاست و هێڵی بەرگریدا؛ تیپێکی دینامیکی و خێرایان هەبوو کە خاوەنی یاریزانی زۆر باشن."
سەبارەت بە بایەخی ئەم جۆرە یارییانە بۆ هەڵبژاردەکەی، ڕاهێنەرە ئیسپانییەکە وتی: "ئەم یارییانە بۆ ئێمە 'دۆستانە' نین، چونکە بڕوامان بەو چەمکە نییە ئێمە یاری دەکەین بۆ بەدیهێنانی ئامانجی دیاریکراو و ڕکابەریکردن لەپێناو بردنەوە. هەروەها هەوڵماندا کۆمەڵێک مەرج بەسەر هەر یاریزانێکدا جێبەجێ بکەین، بەتایبەت لە ڕووی ئاستی جەستەیییەوە."
لە وەڵامی پرسیارێکیشدا سەبارەت بە دیاریکردنی گۆڵپارێزی سەرەکی بۆ پاڵەوانێتییەکە، دی لا فوینتی وتی: "یاری ئەمڕۆ گرنگ بوو و هەندێک تێبینیمانی بۆ دەرخست. ئێمە هێشتا 11 ڕۆژمان لەبەردەستە و ئامادەکاری زۆرمان ماوە. سەبارەت بە گۆڵپارێزیش، دەتوانم بڵێم گۆڵپارێزی سەرەکی بۆ من زۆر ڕوونە."