پێکهاتەی ئەو یاریزانانەی کە زۆرترین تەمەنیان لەمۆندیالی2026 هەیە


ئەو 11 یاریزانە بەتەمەنەی پێشبینی دەکرێت لە مۆندیالی 2026 بەشدار بن:

​لەم خولەی مۆندیالدا کە چەند ڕۆژێکی کەم ماوە بۆ دەستپێکردنی، چەند ئەستێرەیەکی ناوداری تۆپی پێ لە دواهەمین وێستگەکانی تەمەنی وەرزشییاندا دەردەکەون. پێکهاتەی ئەو یاریزانانەی کە زۆرترین تەمەنیان هەیە بریتین لە:

​گۆڵپارێز: 

​کریگ گۆردۆن (سکۆتلەندا): بە تەمەنی 43 ساڵ، بەتەمەنترین یاریزانی مۆندیالە.

​هێڵی بەرگری: 

​یوتۆ ناگاتۆمۆ (ژاپۆن): تەمەن 39 ساڵ (بەرگریکاری باڵی چەپ).

​نیکۆلاس ئۆتامێندی (ئەرجەنتین): تەمەن 38 ساڵ (بەرگریکاری ناوەڕاست).

​مایکڵ بۆکسال (نیوزیلەندا): تەمەن 37 ساڵ (بەرگریکاری ناوەڕاست).

​تیم ڕیم (ئەمریکا): تەمەن 38 ساڵ (بەرگریکاری باڵی ڕاست).

​هێڵی ناوەڕاست: 

​لۆکا مۆدریچ (کڕواتیا): تەمەن 40 ساڵ.

​ئاکسێل ڤیتسێل (بەلجیکا): تەمەن 37 ساڵ.

​ئیدریسا گای (سەنیگال): تەمەن 36 ساڵ.

​هێڵی هێرشبەری: 

​کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ (پورتوگال): تەمەن 41 ساڵ.

​ئێدین دزیکۆ (بۆسنیا و هەرسک): تەمەن 40 ساڵ.

​لیۆنێل مێسی (ئەرجەنتین): تەمەن 38 ساڵ.

​ئەم لیستە ئەو ئەستێرانە لەخۆدەگرێت کە سەرەڕای تێپەڕبوونی تەمەنیان، هێشتا وەک چەکێکی کاریگەر لە پێکهاتەی هەڵبژاردەکانیان مایەنەوە و چاوەڕوان دەکرێت لەم مۆندیالەدا دوا دەرکەوتنی گەورەیان بێت.




PM:09:49:05/06/2026