ئەو 8 ئەستێرە کوردەی لە مۆندیالی 2026 سەرەکین

​لەگەڵ نزیکبوونەوەی دەستپێکی یارییەکانی مۆندیالی 2026، ناوی چەندین یاریزانی بەتوانا لە خولە گەورەکانی ئەوروپا و جیهان دەردەکەوێت کە بە رەچەڵەک کوردن و نوێنەرایەتی هەڵبژاردە جیاوازەکان دەکەن.

 ئەمانە ئەو 8 ئەستێرەیەن کە چاوەڕوان دەکرێت لە مۆندیالی داهاتوودا سەرنجی جیهان بۆ خۆیان رابکێشن:

​نوێنەرانی هەڵبژاردەی عێراق:

هەڵبژاردەی عێراق پشت بە کۆمەڵێک یاریزانی خاوەن ئەزموونی ئەوروپی دەبەستێت، لەوانە میرخاس دۆسکی (بەرگریکاری ڤیکتۆریا پلزنی چیكی)، یووسف ئەمین (یاریزانی ئایک لارنکای قوبرسی)، مارکۆ فەرەج (یاریزانی ڤینیسیای ئیتاڵی)، و هەروەها بەرگریکاری بەتوانای یانەی زەوڕا ئاکام هاشم، کە هەموویان لە پێکهاتەی سەرەکی هەڵبژاردەکەدا رۆڵی کاریگەریان هەیە.

​ئەستێرە کوردەکان لە هەڵبژاردەکانی ئەوروپا و ناوچەکە:

لە هەڵبژاردەی ئەڵمانیا، هێرشبەری شتوتگارت دەنیز ئوندەڤ بەردەوامە لە درەوشانەوە، کە بنەماڵەکەی دەگەڕێنەوە بۆ شاری ئورفا.

 لە هەڵبژاردەی تورکیاش، دوو یاریزانی بەرگری لە ئاستێکی بەرزدان، ئۆزان کاباکی بەرگریکاری هۆفنهایم و زەکی چەلیكی بەرگریکاری باڵی راست کە بۆ یانەی رۆما یاری دەکات.

​لە هەڵبژاردەی ئێرانیش، گۆڵپارێزی بەناوبانگ عەلی رەزا بێرانوەند، کە خاوەن تۆماری جیهانییە لە کتێبی گینیسدا بەهۆی هاویشتنی تۆپی درێژ بە دەستەکانی، ئێستا یاری بۆ یانەی تراکتۆر سازی دەکات و یەکێکە لە دیارترین ناوی ناوچەکە.

​ئەم یاریزانانە تەنها نوێنەرایەتی وڵاتەکانیان ناکەن، بەڵکو بوونەتە جێگەی شانازی هەوادارانی وەرزشی لە کوردستان و جیهاندا.




PM:04:49:06/06/2026