باشترین ناوبژیوانی سۆماڵی لە بەشدارییکردن لە مۆندیال بێبەش دەبێت

بەپێی ئەو زانیارییانەی کە رۆژنامەنووسی بەناوبانگی فەرەنسی "رۆمان مۆلینا" بڵاوی کردووەتەوە، ناوبژیوانی بەتوانای سۆماڵی "عومەر عەبدولقادر عەرتن" تووشی ئاستەنگێکی گەورە بووەتەوە لە چوونە ناو خاکی ئەمریکا.

​سەرەڕای ئەوەی عەرتن خاوەنی پاسپۆرتی دیپلۆماسییە، بەڵام دەسەڵاتدارانی ئەمریکا رەتیانکردووەتەوە ڤیزای چوونە ناو وڵاتەکەی پێ ببەخشن. ئەم بڕیارە لەکاتێکدایە کە ناوبژیوانەکە یەکێکە لە دیارترین و باشترین ناوبژیوانانی کیشوەری ئەفریقا و چاوەڕوان دەکرا بەشدارییەکی کارای لە پاڵەوانێتییەکەدا هەبێت.

​تا ئێستا هۆکاری فەرمی ئەم رەتکردنەوەیە لەلایەن دەسەڵاتدارانی ئەمریکاوە ئاشکرا نەکراوە، ئەمەش نیگەرانی و کاردانەوەی زۆری لە ناوەندە وەرزشییەکاندا لێکەوتووەتەوە.



PM:08:47:08/06/2026