بڕیارێکی مێژوویی لە تەکنەلۆژیای ڤیدیۆ (VAR)ەوە

یاریی نێوان ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا و پاراگوای، تەکنەلۆژیای ڤیدیۆ (VAR) توانیویەتی هەڵەیەکی گەورەی ناوبژیوان راست بکاتەوە، ئەویش لە دیاریکردنی ئەو یاریزانەی کە پێویست بوو سزا بدرێت.

​ ناوبژیوان بە هەڵە کارتی زەردی بە "تێم ریام" (یاریزانی ئەمریکا) داا، کاتێک گەڕانەوە بۆ سەیری دیمەنەکە بە ڤیدیۆ، دەرکەوت کە تێم ریام هیچ هەڵەیەکی نەکردووە.دەرکەوت کە "میگێل ئەلمیرۆن" (یاریزانی پاراگوای) بە درۆ خۆی خستووەتە سەر زەوی بۆ ئەوەی ناوبژیوان هەڵخەڵەتێنێت.

​کۆتایی: ناوبژیوان کارتی زەردەکەی لە تێم ریام وەرگرتەوە و دایە میگێل ئەلمیرۆن وەک سزا بۆ ئەو هەوڵەی بۆ فێڵکردن لە ناوبژیوان دای.





AM:10:16:13/06/2026