بەپێی ڕاپۆرتێکی تۆڕی UOL، ئیندریک، ئەستێرەی لاوی بەڕازیلی، بەهۆی کەمی هۆشیاری تاکتیکییەوە لە ڕیزبەندی هێرشبەرانی هەڵبژاردەی بەڕازیلدا لە پلەی کۆتاییدا دەمێنێتەوە.
ڕاپۆرتەکە ئاشکرای دەکات کە کارلۆ ئەنچیلۆتی داوای کردووە ئیندریک تەنها لە پێشەوە بمێنێتەوە و ئەرکی فشاری توند لەسەر بەرگریکاران جێبەجێ بکات، بەڵام ئەم یاریزانە پابەندی ڕێنماییەکان نییە و زۆرجار بۆ وەرگرتنی تۆپ دەگەڕێتەوە بۆ قووڵایی یاریگا، ئەمەش بووەتە هۆی ئەوەی ڕاهێنەر نەتوانێت وەک هێرشبەری سەرەکی پشتی پێ ببەستێت.