لە درێژەی رکابەرییەکانی گروپی نۆیەمی مۆندیال، هەڵبژاردەی نەرویج ئاستێکی بەرزی پێشکەش کرد و بە ئەنجامی 4 گۆڵ بەرامبەر 1 گۆڵ، سەرکەوتنێکی گەورەی بەسەر هەڵبژاردەی عێراقدا تۆمارکرد.
یارییەکە بە کۆنتڕۆڵی نەرویجییەکان دەستیپێکرد، ئیرلینج هالاند توانی لە خولەکەکانی 29 و 43 دوو گۆڵ بۆ هەڵبژاردەکەی تۆمار بکات. سەرەڕای ئەوەی ئەیمەن حوسێن لە خولەکی 39 گۆڵی یەکسانبوونی بۆ عێراق تۆمارکرد، کە بووە یەکەم گۆڵی عێراق لە مۆندیال دوای 40 ساڵ چاوەڕوانی، بەڵام نەرویجییەکان لە گێمی دووەمدا کۆنتڕۆڵی یارییەکەیان بەتەواوی گرتە دەست.
لە خولەکی 76 لیۆ ئۆستیگارد گۆڵی سێیەمی تۆمارکرد، لەکاتێکدا یارییەکە بەرەو کۆتایی دەچوو، زۆرسڤد لە خولەکی 96 گۆڵی چوارەمی بۆ نەرویج زیادکرد و یارییەکەی بە ئەنجامی 4-1 یەکلاکردەوە.
دوای ئەم ئەنجامە، ریزبەندی کۆمەڵەی نۆیەم بەمشێوەیەیە:
فەرەنسا و نەرویج: هەریەکەیان خاوەن 3 خاڵن.
*عێراق و سەنیگال: بێ خاڵ لە پلەکانی خوارەوەی گروپەکەدان.
هەڵبژاردەی عێراق ئێستا روو لە ئامادەکاری دەکات بۆ یارییە سەختەکەی بەرامبەر هەڵبژاردەی فەرەنسا، کە بڕیارە لە رۆژی 23ی ئەم مانگەدا ئەنجام بدرێت و تێیدا عێراقییەکان هەوڵی قەرەبووکردنەوە و بەدەستهێنانی یەکەم خاڵ دەدەن.