گراهام ئارنۆڵد دوای شکستەکەی بەرامبەر نەرویج 4-1 لە دەستپێکیان لە،مۆندیالی2026 رایگەیاند، گرنگترین ئامانجیان ئێستا بەدەستهێنانی خاڵەکانە لە دوو یارییەکەی داهاتوودا بۆ مسۆگەرکردنی بلیتی گەیشتن بە قۆناغی داهاتوو.
ناوبراو ئاماژەی بەوەشکرد، سەرەڕای ئاستە نایابەکەی یاریزانەکانی لە گێمی یەکەمدا، هەڵە تاکەکەسییەکان نرخی گران بۆ تیپەکەیان کەوت و زیانی زۆری پێگەیاندن.
لە کۆتاییدا، ئارنۆڵد ستایشی کەشوهەوا و جەماوەری عێراقی کرد و بە بۆنەیەکی زۆر تایبەتی وەسف کرد.